سەرەتاى کارکردنمان دەگەرێتەوە بۆ ساڵى 1990 لە سەر دەستى کەسانێکى پسپۆر و شارەزا لە بوارى پیشەسازى ئاسنگەرى وەکو بەرێز خانو ابراهیم محمد.

لە ساڵى 2008 پاش وەرگرتنى ڕەزامەندى لەلایەن حکومەتى هەرێمى کوردستان و بەڕێوەبەرایەنى گشتى کومپانیەکان بە شێوەیەکى فەرمى دەست بەکار بۆین و بۆ رێزگرتن لە ئەرکو ماندوو بوونى بەرێزیان بو بە بەرێوەبەرى گشتى کومپانیەکەمان بە ناوى مەتین سوولە بۆ بەلێندەرایەتى گشتى بەرپرسێتى سنوردار کومپانیاى تایبەت.

کومپانیەکەمان توانیویەتى لەماوەى کارکردنى هەم بە شێوى فەرمى و یا خود نافەرمى پەرەو بە کارەکانى خۆى بدات تا ئاستێک کە توانیویەتى لە هاوردەکردنى هەیکەلى ئاسن بە شێوەى سوولە یاخود شێلمان لە ولاتانى دەرەوە بۆ بەرهەمهێنانى لە ناو خۆى کوردستانەوە و هەناردەکردنى بۆ باشور و ناوەڕاستى عێراق وە هەروەها لە چوار چێوەى هەول و کوششى ئیستافى دڵسۆز، کومپانیەکەمان توانى ببێت بە خاوەنى کارگەیەکى گەورە بە ناوى ئارمان لەسەر رووبەرى 7000 مەتر دووجا کە پێکهاتووە لە چەندین ئامێرى پێشکەوتوو بۆ بڕینەوە و خوارکردنەوە و هەروەها بۆ لێکدانەوە بە لەحیمى کارەبایى و ژێرپۆدرى کە جورەها کارى هونەرى بە ئاسن و درۆستکردنى قاعە بە سوولە و شێلمان و ترەس دەکات.

کومپانیاى مەتین سوولە لە تواناى دایە کە سالانە لە سەروى 10000 تەن ئاسن بۆ مەبەستە جۆراجۆرەکان کەلە سەرەوە ئاماژەى پێکراوە بەرهەم بهێنیت بۆ نمونە ئاستى بەرهەم هێنانمان لە سالى 2013 وە نزیکەى 6000 تەن بویە بۆ 300000 مەتر دووجا قاعە.

هەروەها کومپانیەکەمان خاوەنى 17 گرۆپى دارێژەرە کە تواناى ئەنجامدانى بریتینە لە:

درۆستکردنى قاعەى ئاسن بە سێ شێوەى ترەس و شێلمان و سوولە و داپۆشینى بە چینکۆ یان ساندویچ پەنێل بە کلیل تەحویل

درۆستکردنى کرێنى مەرکەزى سەقفى بە هەر قەبارەیەک

درۆستکردنى کابینەى سەیار و غێر سەیار

درۆستکردنى قاعەکانى پێشانگا لە ناو شار بە دوو نهووم

درۆستکردنى بینایەى سەکەنى بە چەند نهووم بە ئاسن و شێوەى تیرچە فلین یان هولوکور

درۆستکردنى دەروازەکانى شار

درۆستکردنى جسرى پەڕینەوەى نەفەر


[ Back ]